شاندێكی حکومەت چەند پرسێك لەگەڵ گۆڕان تاوتوێ دەكات

لە سلێمانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە

K24 - ھەولێر

شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، ئەمڕۆ لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە.

ئیسماعیل نامیق، رێکخەری ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان بە کوردستان24 راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی بکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، بە روونی ئەجێندای کۆبوونەوەکە دیار نییە، بەڵام بابەتە سەرەکییەکان بریتی دەبن لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی کەرکووك و گەڕانەوەی وەزیرەکانی گۆڕان بۆ نێو حکومەت.