لە هۆڵەندا دیدارێك لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

"گۆڕانكارییەكان دەرفەت بۆ كورد دەڕەخسێنن"
kurdistan24.net

K24 - ھۆڵەندا

له‌ شاری ئارنهێمی هۆڵه‌ندا، سیمینارێك بۆ باسكردن له‌ دوا گۆڕانكارییه‌كان و بارودۆخی كوردستان، بۆ حوسێن یەزدان پەنا، سەرۆك و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی پارتی ئازادی كوردستان سازكرا و تیایدا باس له‌ دوا گۆڕانكارییه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی كوردستان  و ناوچه‌كه‌ كرا.

لە سیمینارەكەدا ژمارەیەك لە كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌دار و نوێنه‌ری پارته‌ كوردستانییه‌كان ئامادە بوون. حسین یەزدان پەنا، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ گرنگ زانی، وه‌ك ئاماده‌باشییه‌ك بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن.

حسێن یه‌زدان په‌نا، حسین یەزدان پەنا سەرۆک و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی(PAK) بە كوردستان24 گوت: "ئەو قەیرانەی ئێستا لەنێوان ئەمەریكا و ئێران ھەیە، دەرفەتێك بۆ كورد لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەڕەخسێنێ، بۆ ئەوەی بتوانێ مافەكانی بە دەست بێنێ".

گوتیشی: "یەكێك لە كەموكوڕییەكانی ئێستای بزووتنەوەی كورد لە رۆژھەڵات ئەوەیە ھێزە سیاسییەكان ھێشتا نەیانتوانیووە ببنە خاوەن بەرەیەكی یەكگرتوو، دەبێ كۆتایی بەو پەرشوبڵاوییە بھێندرێت، دەبێ بەرەیەكی یەكگرتوو پێك بھێندرێت، ھەندێك ھەنگاوی سەرەتایی بۆ ئەم مەبەستە نراون".

نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ گرنگییه‌وه‌ باس له‌و دیداره‌ده‌كات و به‌پێویستی ده‌زانێت ئه‌و جۆره‌ كۆڕانه‌ سازبكرێن بۆ شیكردنه‌وه‌ی باروودۆخی كوردستان.

دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا دەڵێت: "كوردان لە تاراوگە بە رێژەیەكی باش بەشدارییان لەو سیمینارەدا كرد، زۆر گرنگە كە سەركردەكانی كورد سەردانی وڵاتان دەكەن و لە دیداری راستەوخۆدا ئەو پێشھاتانەی كە روودەدەن بە خەڵكی دەگەیەنن و وەڵامی خەڵك بدەنەوە، لەبەر ئەوەی زۆرجار زانیارییەكان چەواشە دەكرێن".

ھ.م