له سلێمانی 7 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تووشبوونی 7 كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 7 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، كه پێكهاتوون له 3 ئافرەتی تەمەن 57 و 30 و 25 ساڵ و 4 منداڵی تەمەن 12 و 4 و 3 و 2 ساڵان، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووشبوونی 2 كه‌سی دیكه‌ی له پارێزگای دهۆك راگه‌یاندبوو، كه یه‌كێكیان دانیشتووی شاری هه‌ولێر و ئه‌وی دیكه‌شیان دانیشتووی قه‌زای ئاكرێ بوو و هه‌ردووكیان له به‌غدا گه‌ڕابوونه‌وه، به‌مه‌ش كۆی تووشبووانی ئه‌مڕۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 9 كه‌س.
H.B