کوردستان24 دەچێتە دوا سەنگەری شەڕی نێوان ھەسەدە و داعش

شەڕی هەسەدە و داعش لە شارۆچکەی هەجین بەردەوامە
kurdistan24.net

K24 - ھەجین

پەیامنێری كوردستان24 دەچێتە شاری ھەجینی سەر بە دێرەزوور كە شەڕێكی سەخت لە نێوان ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) و چەكدارانی داعش ھەیە، ھێزەكانی ھاوپەیمانانیش لە ئاسمانەوە بۆردومانی چەكدارانی داعش دەكەن، بە گوتەی شەرڤانێكی ھێزەكانی سووریای دیموكرات رووبەڕووبوونەوەی توند ھەیە و ھێزەكانیان سەركەوتنی گەورەیان بەدەستھێناوە. بەڵام مینرێژكردنی ناوچەكە لە لایەن داعش ئاستەنگی بۆ دروستكردوون.

شاھین نوعمان، یەكێكە لە شەڕڤانانی ھەسەدە لە ھەجین بە كوردستان24 راگەیاند: "ئێستا لە دەروازەی ھەجینین چەكدارانی داعش ھێرشی پێچەوانە ئەنجامدەدەن، بۆ ئەوەی بگەڕێننەوە ئەو شوێنانەی لێی وەرنراون، بەڵام شەڕڤانانا شكستیان بە ھەموو ھێرشەكانیان ھێناوە، داعش ورەی دابەزیووە و وەك پێشتر شەڕی پێناكرێت".

شەڕڤانێكی دیكە لە ھەجین بە كوردستان24 گوت: "لە ھەموو لایەكەوە ھێرشمان بۆسەر ھەجین دەستپێكردووە، لەسەرەتادا دەمانەوێت ھاووڵاتیانی سڤیل رزگار بكەین، دواتر ئۆپەراسیۆن بۆ رزگاركردنی تەواوی ھەجین دەست پێدەكەین".

پەیامنێری كوردستان لە ھەجین ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "لە گەڕەكەكانی رۆژئاوای شارۆچكەكە شەڕی سەخت لە ئارادایە و بوونی ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتیانی سڤیل لە ناو شارۆچكەكە بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم ھێرشی شەڕڤانان، چونكە داعش ھاووڵاتیان وەك قەلغان بەكاردێنێ".