5 كەس لە سنە بەھۆی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەستبەسەركران

تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە

K24 - ھەولێر

پێنج ھاووڵاتی دانیشتووی شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان بە تۆمەتی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەستبەسەركراون و تائێستا شوێن و چارەنووسیان نادیارە.

ئەمرۆ پێنجشەممە ماڵپەڕی ھەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان بڵاویكردەوە كە 5 ھاووڵاتی خەڵكی مێراو لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی كوردستان دەستبەسەركراون و تاكوو ئێستا نازانرێ بۆ كوێ گواستراونەتەوە.

 ئەو پێنج كەسە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان و ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەستبەسەركراون، خێزانی یەكێك لەگیراوەكانیش دەڵێ تاكوو ئێستا چارەنووسی دەستبەسەركراوان دیار نییە.