باشووری کوردستان پێنج ژن و 3 منداڵی ئێزدی لە ژێر دەستی داعش رزگاركران

پێنج ژن و 3 منداڵی ئێزدی لە ژێر دەستی داعش رزگاركران

K24 - دھۆك

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا حوسێن قائید، بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردە ئێزدییەكان رایگەیاند: "پێنج ژن و 3 منداڵی ئێزدی لە ژێر دەستی داعش رزگاركران".

گوتیشی: "تا ئێستا نزیكەی 3 ھەزار و 400 ھاووڵاتی ئێزدی لە ژێر دەستی داعشدا ماون، ھەوڵەكان بەردەوامن بۆ رزگاركردنی سەرجەم ھاووڵاتیانی ئێزدی لە بن دەستی داعش".