بەھۆی بارانی بەخوڕ پەروەردەی كەلار پشووی راگەیاند
K24 - گەرمیان
بەھۆی بارانبارینی بەخوڕ و مەترسی لافاو، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار بە ھەماھەنگی لەگەڵ یەكە ئیدارییەكانی ناوچەكە بۆ ئەمڕۆ پشووی فەرمی لە ناوەندەكانی خوێندن راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار رایگەیاند: "بە راوێژ و رەزامەندی بەڕێزان سەرپەرەشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و قایمقامی کەلار. ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکەمان دەکەین بەهۆی ئەم شەپۆلە بارانبارینەوە ئەمڕۆ 25/3/2019، پشوو دەبێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان".
لەو راگەیەندراوەدا ھاتووە: "بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەبێت چاوەڕوانی کەسوکاری ئەو منداڵانە بن کە ئێستا لە ناوەندەکانی خوێندن تاکو کەسوکاریان دێن بە شوێنیان".
پێشتریش بەھۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی لە دوێنێوە ناوچەكەی گرتووەتەوە لە چەند شار و شارۆچكەیەكی دیكە دەوامی پەروەردە وەستێندراوە.
ھ.م