وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شاندێکی سیاسی و بازرگانی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی ئیرنا لەسەر زاری به‌هرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، بڕیارە محەمەد جەواد زەریف رۆژی یەکەشەممە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگاتە بەغدا و، دواتریش سەردانی چەند پارێزگایەکی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
بە گوتەی بەهرام قاسمی، وەزیری دەرەوەی ئیران لەم گەشتەیدا سەردانی هەردوو شاری کەربەلا و سلێمانیش دەکات و بڕیارە شاندی بازرگانیی هەردوو وڵات لەم دوو شارە کۆببنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران دوایین جار بۆ ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی جەلال تالەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردبوو.
H.B