تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئێران 41 ھەزاری تێپەڕاند

گیانیان لەدەستدان بۆ 2 ھەزار و 757 كەس بەرزبوویەوە

K24 - ھەولێر

لە 24 كاتژمێری رابردوودا 3 ھەزار و 186 كەسی دیكە لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 117 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە كیانوش جەھانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دوا ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند و ئاشكرای كرد، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 117 كەسی دیكە بەھۆی كۆرۆنا لەئێران گیانیان لە دەستداوەو كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی تائێستا بەو ھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 2 ھەزارو 757 كەس بەرزبوویەوە.

ھاوكات لە رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 41 ھەزار و 495 كەس، لەو رێژەیە زیاتر لە 3 ھەزاری لە 24 كاتژمێری رابردوودا توشبوونە.