پوتن داواى له ناتانياهۆ كرد ره‌وشى سووريا ئاڵۆزتر نه‌كات
سووریا
گورزى سه‌ربازى دژى سووريا
قه‌يرانى سووريا
به‌شار ئه‌سه‌د
ناتانياهۆ
پوتن
مۆسكۆ
سوپاى سووريا
دوما
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، داواى له سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل كرد، هيچ هه‌نگاوێك نه‌نێت، ببێته هۆى ئاڵۆزتربوونى ره‌وشى سووريا.
كۆشكى كرملين، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، پوتن په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى كردووه به ناتانياهۆوه و داوايكردووه، دوور بكه‌وێته‌وه له هه‌ر هه‌نگاوێك كه ره‌وشى سووريا ئاڵۆزتر بكات.
ئه‌م داوايه‌ى پوتن دواى ئه‌وه دێت، كه ئيسرائيل شه‌وى دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه فڕۆكه‌خانه‌ى تى فۆرى سوورياى بۆردومانكرد و له ئاكامدا هه‌شت چه‌كدارى ئێرانى كوژران.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ڕ