رانیه.. 16ـه‌مین حاڵەتی ژەهراویبوون به‌هۆی كوارگ (قارچك) تۆماركرا
K24 - راپه‌ڕین:
سێ هاووڵاتی دیكه لە سنووری راپەڕین بە خواردنی كوارگ (کارگ، قارچک)، ژەهراوی دەبن و گوتەبێژی بەڕێوه‌بەرایەتی تەندرووستی راپەڕینیش دەڵێت: "تەندروستیان جێگیرە".
تەها محه‌مه‌د، گوتەبێژی بەڕێوه‌بەرایەتی تەندرووستی راپەڕین بە کوردستان 24ی راگەیاند، ئەمڕۆ 7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، هاووڵاتییەك لە چوارقوڕنە و دوو هاووڵاتی دیكه‌ش لە رانیە دوای تێکچوونی دۆخی تەندرووستیان بە هۆی خواردنی كوارگ (قارچک)، هێنراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رانیە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد نەخۆشەکان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و و دۆخی تەندرووستیان جێگیرە.
لە 24 کاتژمێری رابردووش‌دا، ئەوە 16ـه‌مین حاڵەتی ژەهراویبوونی هاووڵاتییانه بە هۆی خواردنی قارچك لە سنووری ڕاپەڕین تۆمار دەکرێت.
شه‌وی رابڕدووش، 13 كه‌سی دیكه له سنووره‌كه، به‌هۆی خواردنی كوارگه‌وه ژه‌هراویبوونه و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئ. م