ساتی پێکرانی دوو پۆلیسی ئەمەریکا لەلایەن تۆمەتبارێکەوە بڵاودەکرێتەوە

"یەکێکیان چوار گولـلە بەر سینگی کەوتووە"

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی ئەمەریکا ساتی پێکرانی دوو ئەندامی هێزەکانی لە لایەن تۆمەتبارێکەوە بڵاودەکاتەوە کە ئامانج لێی بەهێزکردنی دۆسییەی زیندانیکردنی تۆمەتبارەکەیە.

لە ناوچەی نۆرسئامپتۆن لە ویلایەتی پێنسێلڤینیا، دوو پۆلیس کاتێک دەیانەوێت تۆمەتبارێک بە ناوی دانییەل کلاری دەستگیربکەن، تۆمەتبارەکە بە چەک رووبەروویان دەبێتەوە و یەکێکیان بە سەختی بریندار دەکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئاڕ تی رووسی، یەکێک لە پۆلیسەکان بە ناوی سێس کێلی، چوار گولە بە سینگی کەوتووە، 12 رۆژ لە نەخۆشخانە بەبێهۆشی ماوەتەوە و ئێستاش زۆر شتی لەبارەی رووداوەکە بیر نایەت.

دوای بەکارهێنانی گرتە ڤیدیۆکە وەک بەڵگە، دادگا بە تۆمەتی هەوڵی کوشتن، تۆمەتبارەکەی خستە زیندانەوە.

‌H.J