ئێران پشتگیریی خۆی بۆ تورکیا راگەیاند
K24 – ههولێر:
جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، هێرشدەکاتە سەر سزا سپێندراوەکانی سەر تورکیا لەلایەن ئەمەریکاوە و واشنتن بە "ئاڵوودەی ئابڵووقە" ناودەبات.
زەریف لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "چێژوەرگرتن لە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیای هاوپەیمانی ناتۆی، کارێکی شەرمەزارکەرە".
وەزیری دەرەوی ئێران دەشڵێت: "ئەمەریکا دەبێت راهێنانی دەروونی لەسەر ئاڵوودەبوون بە ئابڵووقە و بێزارکردن بهێنێت دەنا هەموو جیهان دژی یەکدەگرێت".
زەریف دەشڵێت: "ئێران وەک هەمیشە پشتگیری دراوسێکانی دەکات".
بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا، لە نوێترین کاردانەوەیدا، واشنتن باجی زیاتری خستە سەر ستیل و ئەلەمنیۆمی هاوردەکراوی تورکیا.
هەر بە هۆی تەنگەژەکان، دوێنێ هەینی لیرەی تورکی 16%ی بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستدا.
H.J