ساڵح موسلیم: كشانه‌وه به‌واتای دۆڕاندنی جه‌نگ نییه
K24 - هه‌ولێر:
ساڵح موسلیم, هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده، دەڵێ كشانه‌وه به‌واتای دۆڕاندنی جه‌نگ نییه.
ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی دیپلۆماسی ته‌ڤده‌م، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "كشانه‌وه به‌مانای دۆڕاندنی جه‌نگ و ده‌ستهه‌ڵگرتن له خه‌بات نییه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "خه‌باتی گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن له پیلانی جینۆساید کە دژ بەوان نەخشەی بۆ كێشراوه و سه‌ركه‌وتنیش بۆ گه‌لی باكووری سووریا ده‌بێت".
ئه‌و تویته‌ی ساڵح موسلیم له‌دوای چوونی هێزه‌كانی توركیا بۆ نێو شاری عه‌فرین بووە.
نزیكه‌ی دوو مانگه سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ی زه‌یتوونی بۆ داگیركردنی عه‌فرین ده‌ستپێكردووه و تا ئه‌مڕۆش نزیكه‌ی 280 هاووڵاتی سڤیل به‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیا شه‌هید و نزیكه‌ی 680 كه‌سيش برینداربوونه.
ئه‌مڕۆ 18ی ئاداری 2018، عه‌فرین به ته‌واوه‌تی كه‌وته سوپای توركیا و چه‌ند فه‌سیلێكی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن.
ا. م