ته‌ڤده‌م: توركیا ده‌ستی له‌ پشت رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌

"بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌و گروپانه‌ به‌كار ده‌هێنێت"
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

ئاڵدار خەلیل، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تەڤدەم بە کوردستان24 راگەیاند, دەزگای هەواڵگه‌ری تورکیا دەستی لەنێو داعش و بەرەی نوسرە و رێکخراوە تیرۆریستەکانی دیکە هەیە و بۆ بەرژەوەندی خۆی ئەو گروپانە بەکاردەهێنێت.

ئاڵدار خەلیل له‌كاتی به‌شداریكردنی له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كی ده‌نگوباسی كوردستان 24 گوتیشی: تورکیا لە رێگەی کردەوە توندوتیژییەکانی داعش، دەیەوێت ئەوە بە ئەمریکا بڵێت، کە نابێت ناوچەی ئارام لە سووریا دروست بکرێت و داعش لەو ناوچانە بوونی ماوە و رێگە بەوان بدرێت بچێت ئەو ناوچانە بپارێزن.

H.B