بەرگری شارستانی دەربەندیخان 22 قاڵب ئاڵتوون بۆ خاوەنەکەی دهگێڕێتەوە
K24- دەربەندیخان:
بەرگری شارستانی دەربەندیخان، دوای ئەوەی دەچنە سەر رووداوێکی هاتووچۆ، ٢٢ قاڵب ئاڵتوون لە شوێنی رووداوەکە دەدۆزنەوە و دواتر رادەستی پۆلیسی دەکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیس، 22 پارچە قاڵب ئاڵـتوون کە کێشەکەی 60 کیلۆگرام بووە لە لایەن بەرگری شارستانی رادەستی پۆلیس کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و هاوسەرەکەی لە ئۆتۆمبێلەکە پەڕیبوونە دەرەوە و تەندروستیان ناجێگیربووە بۆیە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی هەڵیان دەگرێت و دەیانبات بەرەو نەخۆشخانە، کاتێک کارمەندەکانی بەرگری شارستانی دەربەندیخان دەگەنە شوێنی رووداوەکە دەبینن چەند پارچە قاڵبە ئاڵتوونێک کەوتووە بۆیە دەست دەکەن بەگەڕان و لە ئەنجامدا 22 پارچە دەدۆزنەوە و دەیبەن رادهستی بنکەی پۆلیسی دەکەن.