پلەی گەرما دادەبەزێت

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، پلەی گەرما لە ھەرێمی كوردستان دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەگوێرەی پێشبینیەكان پلەی گەرما دادەبەزێت، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی 44 و دھۆك 43 و لە كەركووك 47 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی پێشبینی دەكات سبەی پلەی گەرما زیاتر دابەزێت و بەرزترین پلەی گەرما 42 و لە دھۆك 41 و لە كەركووك 45 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی