به‌غدا رسوومات له‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات
K24 - ھەولێر
به فه‌رمانی حكومه‌تی ناوه‌ندی، رسووماتی ده‌رهێنانی پاسپۆرت و گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری و راكێشانی تۆماری باری شارستانی له هه‌رێمی كوردستان زیادكراوه.
عه‌مید غوفران سه‌لیم، به‌ڕێوه‌به‌ری كارتی نیشتمانی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، كه ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، له‌كاتی ده‌رهێنانی پاسپۆرت و چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌كی دیكه، رسووماته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادكراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ته‌واوی ئه‌و پاره‌یه له‌گه‌ڵ پسووله‌كاندا بۆ به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌رێمی كوردستان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و بڕیاره‌وه نییه.
به‌پێی فه‌رمانه‌كه، رسووماتی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران و ده‌رهێنانی تۆماری منداڵبوون، پێشتر بۆ ئه‌و مامه‌ڵانه له‌نێوان 250 دینار بۆ 1050 دینار له‌هه‌ر هاووڵاتییه‌ك وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام ئێستا بڕی 11 هه‌زار دینار له‌هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك وه‌رده‌گیرێت.