هێمن هەورامی هۆکاری قەیرانەکانی کوردستان ئاشکرا دەکات

هێمن هەورامی: عێراق 40 ملیار دۆلاری هەرێمی کوردستان قەرزدارە

K24- هه‌ولێر:

ھێمن ھەورامی ئاشكرای دەكات عێراق نزیكەی 40 ملیار دۆلاری ھەرێمی كوردستان قەرزدارە و ھۆكاری سەرەكی قەیرانەکانیش سیاسەتەكانی حكومەتی عێراقە.

ھێمن ھەورامی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە كابینەی داھاتوودا ھەوڵی جددی بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی ھەرێمی كوردستان دەدرێت و سەرچاوەكەشی سیاسەتەكانی حكومەتی عێراقە".

دەشڵێت: "موزایەدەی بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان ھۆكاری قەیرانەكە بووە و بەغدا نزیكەی 40 ملیار دۆلاری ھەرێمی كوردستان قەرزدارە"

ئاشكراشی كرد، لە ماوەیەكی نزیكدا شاندی پارتی سەردانی سلێمانی دەكات بۆ دانووستان لەبارەی پێكھێنانی حكومەت.

H.J