لە سلێمانی ئەفسەرێك و پێشمەرگەیەك كوژران

زانیاری لەبارەی رووداوەكە ئاشكرا دەكرێت

K24 - سلێمانی

ئارام بەختیار پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "ئەفسەرێكی پێشمەرگە و پاسەوانەكەی لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی كوژران".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شه‌وی‌ رابردوو له‌ ناحیه‌ی‌ تاسڵوجه‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌  سلێمانی‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ دوو هاووڵاتی‌ كوژران". دوای‌ گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس‌ ته‌رمی‌ ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌  سلێمانی‌ كران".

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: "به‌ پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ پۆلیس هه‌ردوو هاووڵاتی‌ (س، ج ، ف ) كه‌ ئه‌فسه‌ری‌ پێشمه‌رگه‌یه‌، هاووڵاتی‌ (أ ، ف ، أ) كه‌ پاساوانی‌ ئه‌فسه‌ره‌كه‌ بووه‌، به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ ده‌مه‌قاڵەی نێوان دوو لایه‌ن به‌ فیشه‌ك كوژراون".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: "هێزه‌كانی‌ پۆلیس ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر 3 ئۆتۆمبێل و 3 كلاشینكۆف و 2 ده‌مانچه‌. له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ تاسڵوجه‌وه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌".

ھ.م