زەریف: سەردانەكەمان بۆ ھەرێمی كوردستان بەرھەمدار بوو

"ئێران دۆستی متمانە پێكراوی كوردە"

K24 - ھەولێر

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانەكەی بۆ ھەرێمی كوردستان بە سەردانێكی سەركەوتوو ناودەبات و راشیدەگەیەنێت "ئێران دۆستی متمانە پێكراوی كوردە".

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، سەردانەكەی بۆ ھەرێمی كوردستان بە بنیاتنەر و بەرھەمدار پێناسەكرد و رایگەیاند "ئێران دۆستی متمانە پێكراوی كوردە و گفتوگۆكانمان لەگەڵ بەڕێزان سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان بنیاتنەر و بەرھەمداربوون".

دوێنێ 15/1/2019، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە یاوەری شاندێكی باڵای وڵاتەكەی سەردانی ھەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان كۆبووەوە و بەشداری لە کۆنفرانسی پەرەپێدانی ئابووری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران كرد، لە كۆبوونەوە و دیدارەكاندا جەخت لەسەر پەیوەندییەكانی ھەردوولا كرایەوە.