يان كۆبيش ره‌تيكرده‌وه داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى له عێراق كردبێت
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق يان كۆبيش ره‌تيكرده‌وه، داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى گشتى له عێراق كردبێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌شێك له سايت و كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كانى عێراق بڵاويانكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی سكای پرێسی عێراقی، به‌هۆی ره‌وشی ناوخۆ و ئاواره‌بوونی ئه‌و هه‌موو هاووڵاتییه، یان كۆبیش داوای كردووه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.
ئه‌و سايته عێراقييه نووسيويه‌تى: یان كۆبیش، له راپۆرته‌كه‌یدا، كه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له به‌رامبه‌ردا نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى يونامى له عێراق ره‌تيكرده‌وه، يان كۆبيش داواى واى كردبێت و دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كه ناوبراو ئه‌و داوايه‌ى نه‌كردووه.
كوردستان 24، ده‌قى لێدوانى يان كۆبيش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژى 22ی تشرینی دووەمی 2017:
"بە پێی دەستوور وا بڕیارە هەردوو هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەرواری 15ی مایسی 2018دا ئەنجام بدرێن و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە دەستوور بەتەواوی ڕێزی لێبگیرێت. ئەوان ڕووبەڕووی چەندان تەحەددی دەبنەوە وەکو بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای نوێی دەنگدان و ئەنجامدانی دوو هەڵبژاردن لە یەک کاتدا و ماوەیەکی کەم تا هەڵبژاردنەکان و بە هەڵپەسێردراوی مانەوەی یاساکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی و نیگەرانییەکانی بواری ئاسایش بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە ئاوارە ناوەخۆییەکان بۆی گەڕاونەتەوە. من داوا دەکەم کە ئەو گرفتانە بەشێوەیەکی تێروتەسەل چارەسەربکرێن لە چەند مانگی داهاتوودا، ئەگینا ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتێکدا کە چەند بەشێکی عیراق هێشتا مەترسی لەسەر بێت و ژمارەیەکی زۆی هاووڵاتیان، بەتایبەتی لە کۆمەڵگەی سوننی، هێشتا بە ئاوارەیی ماونەتەوە، ئەوا دەبێتە هۆی دروستبوونی گومان لەسەر گشگیری و باوەڕپێکراوی هەڵبژاردنەکان و بەم هۆیەشەوە دەبێتە هۆی قبوڵ نەکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان لەسەر ئاستی ناوەخۆیی و دەرەکیدا. من هەروەها دووبارە داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەم کە دەست بەجێ یاساکانی پەیوەست بە ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنانە تێپەڕێنن بۆ ئەوەی سەرەڕای تەحەددیەکان هەڵبژاردنەکانی ١٥ی مایسی ٢٠١٨ لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێن".