عامری: پێشمەرگە بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان پێویستە

باسی ئیمتیازاتەكانی حەشدی شەعبی دەكات

K24 - ھەولێر

ھادی عامری، بوونی پێشمەرگە لە ھەندێك ناوچەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بە پێویست دەزانێت.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ھادی عامری سەرۆكی ھاوپەیمانی بونیاتنان رایگەیاند "بوونی پێشمەرگە لە ھەندێك ناوچەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان پێویستە"

 لەبارەی حەشدی شەعبیشەوە عامری گوتی "لەگەڵ ئەوەداین ھاوشێوەی ھێزە ئەمنییەكانی دیكە لەژێر فەرماندەیی وەزارەتی بەرگری یان ناوخۆبن، بەڵام پێویستە ماف و ئیمتیازاتەكانیشییان وەك ھێزەكانی دیكە بێت".

دوای 16 ئۆكتۆبەری 2017، پێشمەرگە لە بەشێكی ناوچە كوردستانییەكان كشاوەتەوە و لەوكاتیشەوە ئەمە یەكەمجارە ھادی عامری باس لە بوونی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان دەكات.