فراكسيۆنى پارتى: پاساوى يه‌كێتى و گۆڕان بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن لاوازه
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ريه‌ك له يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌يانشاردووه‌ته‌وه، كه داواكارن پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌يلوولى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان دوابخرێت و له به‌رامبه‌ريشدا پارتى ديموكراتى كوردستان ره‌تيده‌كاته‌وه، رازى بێت پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.
كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى له هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى ئاماده‌كارييه‌كانه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌يلوولى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، قوباد تاڵه‌بانى، رايگه‌ياندبوو، سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان دژى ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه له واده‌ى خۆي‌دا به‌ڕێوه‌بچێت و داواى دواخستنى ده‌كه‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌ى قوباد تاڵه‌بانى، كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه و وته‌بێژى پارتى ديموكراتى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه كوردستان24 ده‌قه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه، رايگه‌ياندبوو، پارتى به هيچ شێوه‌يه‌ك داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى نه‌كردووه و دووپاتيده‌كاته‌وه، كه پێويسته هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆي‌دا بكرێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، گوته‌بێژى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان، محه‌ممه‌د عه‌لى ياسين، له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه دووپاتيكردووه‌ته‌وه، "پاساوی لایه‌نه‌كان، به تایبه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان، بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان زۆر لاوازن".
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "پارتە سیاسيیەکان چاوه‌ڕێ ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه پاساوێك بدۆزنه‌وه و هەر چۆنێک بێت پارتی به دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمه‌تبار بكه‌ن. هه‌موو رێگایه‌كیان گرته به‌ر، به‌ڵام بۆیان نه‌چووه سه‌ر و پارتی وه‌كو هه‌رجار ئاماده‌یە و ئه‌مجاره به گڕوتینێکی گەورەتر خۆی بۆ ئه‌م پرۆسه ديموکراسیيە ئاماده كردووه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئێستاش کە ئەو لایەنانە ده‌بینین كاته‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نیه، بە موناسەبە و بێ موناسەبە، سەرکردە و سیاسیيەکانیان خواستی خۆیان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەردەخن و تا ئەو ڕادەیە کە ماف بە خۆیان بدەن به ناوی هه‌موو پارته‌كانه‌وه قسه بکەن".
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا فراكسيۆنى پارتى جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى پارته‌كه‌ى كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆي‌دا و رايگه‌ياندووه، "بۆیه به گرنگى ده‌زانین، كه به هه‌موو لایه‌ك رابگه‌یێنین، ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان نین و پاساوه‌كانی لایه‌نه‌كان، به تایبه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان، بۆ دواخستنی ئه‌م پرۆسه ديموكراسیيه لای ئێمه زۆر لاوازن".
ئ.ر