چیرۆكی ئه‌و خانمه پۆلیسه‌ی كه سه‌رنجی جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌كی زۆر له خانمانی نیوزیلاند، بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی و هاوخه‌می خۆیان، بۆ كه‌سوكاری 50 قوربانییه‌كه‌ی هه‌ردوو مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كرایست چێرچ، كه له هێرشێكی تیرۆریستی‌دا كوژران، حیجابیان پۆشی.
جیا له‌و ژنانه، خانمه پۆلیسێكی ئه‌و وڵاته، له‌ناوی میشێل ئیڤانز، بڕیاریدا له كاتی ئه‌ركه فه‌رمییه‌كه‌یدا، له‌چك له‌سه‌ر بكات و گوڵێكی سووریش له‌سه‌ر ئێله‌گه گوللـه‌نه‌بڕه‌كه بدات.
وێنه‌ی ئه‌و خانمه پۆلیسه 24 ساڵییه، كه له‌لایه‌ن ڤێنسینت ی‌و، وێنه‌گری ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تدا پرێسه‌وه گیرابوو، به شێوه‌یه‌كی به‌فراوان له‌لایه‌ن میدیاكان و ته‌نانه‌ت تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوكرایه‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی سكای نیوزی ئیماراتی، ئیڤانز ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی زۆرێك له نیوزلاندییه‌كانه به‌رامبه‌ر به موسڵمانانی وڵات.
ئیڤانز له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ "وانگانوی كرۆنیكل"، ده‌ڵێت: "ساڵی 2016 چوومه ریزه‌كانی پۆلیس، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و شاره بكه‌م كه تێیدا گه‌وره‌بوومه، كاره‌كه‌ی خۆم و شاره‌كه‌شم خۆشده‌وێت، شارێكی جوان و بچووكه، ئه‌و شوێنه‌یه كه من ده‌مه‌وێ تێیدا بژیم".
رۆژی هه‌ینی رابردوو، له‌كاتی رێوڕه‌سمی ماته‌مینی رووداوه‌كه‌ی كرایست چێرچ، ئیڤانز بڕیاریدا كاسكێته‌كه‌ی سه‌ری لابدات و ته‌نها له‌چكێك وه‌ك ده‌ربڕینی پشتیوانی و هاوسۆزی خۆی بۆ موسڵمانان بكاته سه‌ری.
جیا له‌و پۆلیسه، به‌شێك له بێژه‌ران و چالاكوانانی ئه‌و وڵاته، تا ده‌گاته جاسیندا ئاردێرن، سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزیلاند، به پۆشینی له‌چكێكه‌وه، هاوسۆزی خۆیان بۆ موسڵمانان ده‌ربڕی.
رۆژی 15ی ئادار/ مارسی 2019، له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا، چه‌كدارێك به‌ناوی برینتن تارانت، 28 ساڵ، له شاری كرایست چێرچ له نیوزیلاند، هه‌ڵیكوتایه سه‌ر دوو مزگه‌وت، له ئاكامی رووداوه‌كه‌شدا، 50 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئ. م