فازڵ میرانی: بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ گۆڕان جارێکی دیکە ناچینەوە سلێمانی

چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی گۆڕانین

K24 - هه‌ولێر:

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24 راگەیاند، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، پارتی ئامادەنییە جارێکی دیکە بچێتەوە سلێمانی و ئەوان ئێستا چاوەڕێی وەڵامی بزووتنەوەکە دەکەن.

لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان، میرانی جەختیکردەوە، لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، بڕیار لەسەر چۆنیەتی کاراکردنەوەی دەدەن.