وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: كورد ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره درووست ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ته‌ئكیدیكرده‌وه كه، ئاماژه‌دانی هه‌رێم به كارتی سه‌ربه‌خۆیی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی عێراق و یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی ده‌بێت و ده‌ڵێت: "كورد خه‌ونی درووستكردنی "ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره"یان هه‌یه له پێنج وڵات‌دا و له پێش هه‌موویانه‌وه له عێراق".
جه‌عفه‌ری له میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “ON Live”ـی میسری رایگه‌یاند: "كورد خه‌ونی درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره‌یان هه‌یه له پێنج وڵات‌دا، له پێش هه‌موویانه‌وه عێراق، په‌نابردنی كورد بۆ كارتی جیابوونه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق درووست ده‌كات".
جه‌عفه‌ری له‌و دیداره‌دا هانای بردووه‌ته به‌ر ده‌وڵه‌تی میسر و ده‌ڵێت: "میسر رۆلێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له پارێزگاریكردن له یه‌كپارچه‌یی عێراق، چونكه گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بییه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌باره‌ی كارتی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، مه‌ترسی هه‌نگاوه‌كه رابگه‌یه‌نێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "میسر گه‌وره‌ترین وڵاتی عه‌ره‌بییه و ئه‌زموونێكی باشی له ئامێزگرتنی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه و ده‌توانێت رایبگه‌یه‌نێت كه "فیدراڵییه‌تی له‌و شێوه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی ریفراندۆم، ئه‌و ده‌نگ و هێزه نییه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆمان".