حەوت هاووڵاتی گووندی کەڵووڕ کەوتنە بۆسه‌ی چەکدارانی داعشەوە
K24 - كه‌ركووك:
ئێوارەی ئەمڕۆ 7 هاووڵاتی دانيشتووى گوندی کەڵوڕی سەر بە شارۆچکەی پردێ، بەمەبەستی كات بەسەربردن، چوونەتە دەرەوەی گونده‌كه و له‌وێش كه‌وتوونه‌ته ناو بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و 7 هاووڵاتییه به دیاریكراوی چوونه‌ته بەرزاییەکانی کانی دۆمەڵان و گوندی قووتان و لەوێش كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی چەکدارانی داعشەوە و شەڕ لە نێوانیاندا درووست بووه.
دواتر چوار لەو هاووڵاتییانە هەڵدێن و سێیانیان به ناوه‌كانی (ف. ع. ع)، (هـ. ع. ح) و (ك. ج.) بەجێدەمێنن, تائێستاش چارەنووسی ئه‌و سێ كه‌سه‌ی به‌جێماون ديار نييه, هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئێستا ئه‌و سێ كه‌سه، له‌لای حه‌شدی شه‌عبین، به‌ڵام كوردستان 24 نه‌یتوانیوه راستی و درووستی ئه‌و زانیارییه پشتڕاست بكاته‌وه.
شایەتحاڵێکی رووداوەکە كه خەڵکی گوندەکەیە, به په‌یامنێری كوردستان 24ی راگه‌یاندووه، ئەو سێ کەسەی دیار نيین, یەکێکیان پێشمەرگەیە لە بەرگری و فریاکەوتن، دووانەکەی دیکەش پێشمەرگەی دێرینن.