گرووپێكی حەشدی شەعبی هۆکاری کشانەوەی لە کەرکووك ئاشکرا ده‌كات

لە رێگەی بۆمبی چێندراو بارەگاكانیان كراوەتە ئامانج

K24 - ھەولێر

سەرایا سەلامی سەر بە حەشدی شەعبی هۆکاری کشانەوەی هێزەکانیان لە شاری کەرکووك ئاشکرا دەکات.

سەفا تەمیمی، گوتەبێژی چەکدارانی سەرایا سەلامی سەر بە حەشدی شەعبی بە ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی راگەیاندووە، سەرجەم یەکە سەربازییەکانی نێو شاری کەرکووك بە دەست سوپا و هێزە ئەمنییەکانە، بۆیە هێزەکانیان لە شارەکە کشاندووەتەوە.

گوتەبێژی چەکدارانی سەرایا سەلام، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بارەگاکانیان لە شاری کەرکووك هێرشی چەکداری نەکراوەتەسەر، بەڵکو لە رێگەی کردەوەی تیرۆریستی و بۆمبی چێندراوەوە هێرشیان کراوەتەسەر.

سەرایا سەلام، هێزێکی سەر بە رەوتی سەدرە و لە دوو رۆژی رابردوودا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر فەرمانی بە چەکدارانی سەرایا سەلامی سەر حەشدی شەعبی کرد لە ماوەی 72 کاتژمێردا لە شاری کەرکووك بکشێنەوە.