به‌په‌له.. بارسێلۆنا بڕیاری كۆتایی دا و ئه‌دریان رابیۆ دهگوازێـتهوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردوه كه ئادریان رابیۆ بڕیاری كۆتایی داوه و له هاوینی ئه‌مساڵ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، 20 نۆڤێمبه‌ری 2018 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌دریان رابیۆ رازیبوونی خۆی بۆ پۆشینی درێسی بارسێلۆنا ده‌ربڕیوه و به‌رپرسانی یانه كهتهلۆنیاییهكهشی ئاگادار كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان له هه‌وڵه‌كانیان بۆ مانه‌وه‌ی رابیۆ به‌رده‌وامن، به‌ڵام ئه‌و ناوه‌راستكاره فره‌نساییه نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پی ئێس جی ره‌ت كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیریك ئه‌بیدال سكرتێری ئێستای بارسێلۆنا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێپ سێگویرای به‌ڕێوه‌به‌ری تۆپی پێی بارسا قسه‌یان له‌گه‌ڵ دایكی رابیۆ كردووه و رێككه‌وتوون.
ئه‌دریان رابیۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێگه‌یشتووه و له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه كۆتایی دێت، رابیۆ له 161 یاری، 14 گۆڵ و 14 ئاسیستی بۆ پاریس سانجێرمان كردووه.