31 كه‌سی دیكه له پارێزگای سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 31 كه‌سی دیكه له پارێزگای سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 31 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، 18 پیاو و 10 ئافرەت 3 منداڵ، 12 لە تووشبووەکان نیشانەیان ھەیە و تووشووانی دیكه بەرکەوتەن لەگەڵ تووشبووانی پێشوو.
2 تووشبوو دانیشتووی عەربەت.
1 تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادق.
تووشبووانی دیكه دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
10ی حوزەیران 2020
H.B