سه‌رۆ قادر: شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر خيانه‌تێكه له مێژووى ميلله‌تى كورد وێنه‌ى نه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و چاودێرى سياسى، سه‌رۆ قادر، رايگه‌ياند، كه‌سانێكى ناو يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له‌گه‌ڵ دوژمنانى كورد يه‌كيان گرت و پشتيان كرده بنه‌ما سياسييه‌كانى خۆيان و خيانه‌تيان له كوردستان كرد.
سه‌رۆ قادر له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كوردستان24 باسى له خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر كرد و گوتى: يه‌كێتى پشتى له ميله‌ت و وڵات كرد و بۆ ئيمتيازى پۆست و پله له به‌غدا و له‌سه‌ر بنه‌ماى رق و كينه و دڵڕه‌قى خيانه‌تيان كرد و ئه‌وه‌ى ئه‌وان كرديان له خيانه‌تيش گه‌وره‌تر بوو. چونكه ئه‌گه‌ر خيانه‌ت نه‌بوايه يه‌ك گونديش داگير نه‌ده‌كرا و حه‌شد و سوپا بوێرى ئه‌وه‌يان نه‌بوو پێشڕه‌وى بكه‌ن.
سه‌رۆ قادر ره‌خنه‌شى له بێده‌نگى خه‌ڵك گرت و باسى له‌وه كرد، ميلله‌تى ماندوو و كه‌م خوێنده‌وار و لاوازى ئاستى وشيارى نه‌ته‌وه‌يى بێده‌نگه له كاتێكدا سه‌دا په‌نجاى ميله‌تى ئێمه له كه‌ركووك و سلێمانييه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌تێكى به‌هێزمان نييه و نه‌توانراوه سوود له توانا و لێهاتووى نوێ وه‌ربگيرێت تا ئێستا نه‌توانراوه سزاى خيانه‌ت كاران بدرێت، به‌ڵام ئه‌و پرسه ده‌بێت به‌رده‌وام گفتوگۆى له باره‌وه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان بۆچوونيان له باره‌ى بخه‌نه‌ڕوو و رێگرى بكرێت له دووباره‌بوونه‌وه‌ى كاره‌ساتى له‌و جۆره.