ھۆشداری لەبارەی قەڵای ھەولێرەوە دەدرێت
K24 - ھەولێر
ماوه‌ی سێ ساڵه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه بودجه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه قه‌ڵای هه‌لێر ته‌رخان نەكراوه، ئه‌مه‌ش زیانی زۆری له قه‌ڵاكه داوه رێكخراوی یونسكۆ داوای له‌حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه ساڵانه 500 ھەزار دۆلار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه ئه‌و قه‌ڵایه ته‌رخان بكات، سه‌رپه‌رتیارانی قه‌ڵاكه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌ی ئێستا بڕوات به‌شێكی زۆر له قه‌ڵاكه تووشی داڕمان ده‌بێت.
قەڵای هەولێر، یەکێکە لە کۆنترین شوێنەوارەکانی باشووری کوردستان و جیهان و یەکەمین بینای تەلارسازی کۆنە ناوی لە لیستی کەلەپووری جیهانیی رێکخراوی یونسکۆوە تۆمار کراوە، بەڵام بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەوا مەترسی لەسەر قەڵا دێرینەکەی هەولێر دروستبووە و بودجەی پێویستیشی لەلایەن حکوومەتەوە بۆ دابین ناکرێت، سەرەڕای جەختکردنەوەی یونسکۆ لە نۆژەنکردنەوەی بەشێکی زۆری قەڵاکە.
دارا یەعقوب، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی قه‌ڵای هه‌ولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "ساڵانی پێشوو پارە بۆ نۆژەنكردنەوەی قەڵا تەرخان دەكرا، بەڵام سێ ساڵە پارەمان كەمە و دوو ساڵیشە ھیچ بڕە پارەكە تەرخان نەكراوە، لەم رۆژانە خانوێكی قەڵا رووخا و خانووی دیكەش ھەن كە مەترسی رووخانیان لێدەكرێت، ئەمەش مانای گرنگی نەدانە بەو جۆرە پڕۆژانە".
گوتیشی: "ئەگەر ئەو 500 ھەزار دۆلارەی كە یونسكۆ بۆمانی دیاركردووە، ئەگەر ساڵانە خەرج نەكرێت حاڵی قەڵا لەوە خراپتر دەبێت و لە چەند ساڵی داھاتوودا خانووەكانی دیكەش دەروخێن".
شوێنەوارناسان هۆشداری لە داڕووخانی چەند بەشێکی قەڵای هەولێر دەدەن و گلەییان هەیە، تا ئێستا قەڵا نەکراوەتە ناوەندێکی گەشتیاری گەورە.
سه‌نگه‌ر محمد، شوێنەوارناس دەڵێت: "بەداخەوە تائێستا قەڵا نەكراوەتە شوێنێكی گەشتیاری و حكوومەت لە رووی مادی و مەعنەوەییەوە گرنگی پێنەدراوە، ئەمەش وا دەكات چەند ساڵێكی دیكە زۆربەی خانووەكانی بروخێن و لە لیستی كەلەپووری جیھانی دەھێندرێت".
شوێنەوارە دێرینەکان یەکێکن لە بنەماکانی وڵاتانی گەشتیاری پێشکەوتوو و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە ماوەی رابردوودا هەوڵی زۆری بۆ پەرەپێدانی ئەو کەرتە کردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست و قەیرانی دارایی نەتوانراوە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکان تەواو بکرێن.