چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو هێرشيان كرده سه‌ر بنكه‌ى پۆليس و قايمقاميه‌تى دوبز
K24 – ھەولێر
به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ى پۆليس و قايمقاميه‌تى دوبز، تا ئێسته چوار پۆليس شه‌هيد بوونه و چه‌ند چه‌كدارێكيش كوژراون.
له ئێسته‌دا هێزێكى پێشمه‌رگه به‌مه‌به‌ستى يارمه‌تيدان و كۆنتڕۆڵكردنى بارودۆخه‌كه گه‌يشتونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وامه و له شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌كى سووك و مامناوه‌ند به‌كارهێنراوه.
له‌داهاتوودا زانيارى زياتر بڵاو ده‌كه‌ينه‌وه