ریال مه‌درید موژده‌یه‌ك له باره‌ی ئاسێنسیۆ بۆ هانده‌رانی بڵاو ده‌كاته‌وه
مارکۆ ئاسینسیۆ، هێرشبەری لاوی یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا لەم هەفتەیە گرێبەستەکەی درێژ دەکاتەوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 24 ئه‌یلوولی 2017، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە کە بەرپرسانی ریال مەدرید بریاریانداوە دوای گەڕانەوەی شاندی یانەکەیان لە ئەڵمانیا و دوای یاری بەرامبەر بوروسیا دۆرتمۆند لە چامپیۆنزلیگ، گرێبەستی ئاسینسیۆ درێژ دەکرێتەوە و کۆتایی بە هەموو دەنگۆکان دێنن لەسەر جیابونەوەی ئەم یاریزانە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئاسینسیۆ گرێبەستەکەی تا کۆتایی ساڵی2023 درێژ دەکرێتەوە و مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەشی500 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
ماركۆ ئاسێنسیۆی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی هۆڵه‌ندی و ئیسپانییه، یاریزانێكی چه‌پانه، له یانه‌ی مایۆركا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له هاوینی 2014 روویكرده یانه‌ی ریال مه‌درید، پاشان بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌كانی مایۆركا و ئیسپانیۆل كرد، له هاوینی 2016 ریال مه‌درید ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ ریزه‌كانی گه‌ڕانده‌وه.