داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌روه‌رده ده‌كرێت
K24 - سلێمانی
"په‌روه‌رده له‌نێوان چاره‌سه‌ر و گرفتدا" ناونيشانى پانێڵێكى په‌روه‌رده‌يى بوو له سلێمانى، مامۆستايانى زانكۆ و توێژه‌رانی بۆ خستنه‌ڕووی رێگه‌چاره‌كان كۆكردەوە. به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەری زۆربەی كێشەكان پێویستیان بە پاڵپشتی حكوومەت و وەزارەتی پەروەردە ھەیە.
په‌روه‌رده‌و فێركردن یه‌كێكه له كه‌رته گرنگ و هه‌ستياره‌كانی كۆمه‌ڵگه، ساڵانى قه‌يرانى دارايى رێگربوو له‌به‌ره‌و پێشچوونى ئه‌و كه‌رته. لەو پانێڵەی سلێمانی ھەوڵدرا پەنجە بخرێتەسەر كێشه‌كان و چۆنيه‌تى چاره‌سه‌ركردنيان.
بەھمه‌ن تاهير، مامۆستاى راهێنه‌ر یەكێك بوو لە بەشداربووانی پانێڵەكە و بە كوردستان24 گوت: "دەبێ لە ھەرێمی كوردستان بیر لە لامەركەزی بكەینەوە بۆ كەرتی پەروەردە، دەسەڵات بدرێتە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە بەپێی باوەڕ و پێویستی خۆیان سیستمی پەروەردە لە سنوورەكانیان دابڕێژنەوە، ھەروەھا لە قۆناغی دووەم ھەڵبدرێت قوتابخانەكان ئابوورییەكی سەربەخۆیان ھەبێت".
ھەروەھا دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى دەڵێ: "لە ساڵی 2016 داوامان لە حكوومەت كردووە كە كۆمەڵێك دامەزراوەمان ھەیە دەتوانین بیكەین بە شوێنی بازرگانی و بیكەین بە داھات".
گوتیشی: "باوەڕمان بە لامەركەزی ھەیە، بەڵام حكوومەت رازی نییە، لەبەر ئەوەی یاساكە رێگرە، ئەگەر یاسای پەروەردە بگۆڕین دەتوانین جێبەجێی بكەین".
ھ.م