عه‌بادی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی لوبنان و سووریا و یه‌مه‌ن راده‌سپێرێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی بڵاوییانكرده‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی راسپاردووه، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی لوبنان و سووریا و یه‌مه‌ن، چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌ك ئه‌نجام بدات.
را‌سپاردنی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ئه‌و كاره له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه له كاتێكدایه، هێشتا چه‌ند پارێزگایه‌كی گه‌وره‌ی عێراق، وه‌ك مووسڵ، ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌ددین به هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه بوونه‌ته وێرانه و پێویستییان به هه‌وڵێكی زۆره بۆ سه‌قامگیری ئه‌منی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی عێراقی به سه‌ره‌وه‌یه، جگه له دۆخی ئه‌منی، هێشتا نه‌توانراوه خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیشیان بۆ دابینبكرێت.
پێشتریش عه‌بادی سه‌ردانی وڵاتی سعوودیه كرد و تێڕوانینی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته روونكردووه‌ته‌وه و راشیگه‌یاند، پێویسته وڵاتانی ناوچه‌كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی یه‌كتر له‌به‌رچاوبگرن.