قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كوردستان ده‌گاته سه‌رووی 8 هه‌زار كه‌س
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی دواین ئاماره‌کانی بومه‌له‌رزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، تا ئێستا 613 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و زیاتر له 7370 كه‌سیش بریندار بوون.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه، قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی پارێزگای كرماشان له رۆژئاوای ئێران سات له دوای سات زیاد ده‌بێت و پاش گه‌ڕان و پشكنینی خانوو و باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی ناوچه‌كه، ته‌رمی زیاتر و برینداری زۆرتر ده‌دۆزنه‌وه‌و تا ئێستاش خه‌ڵكانێك ماون له ژێر داروپه‌ردووی خانووه رووخاوه‌كاندا و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێشتا هه‌ڵدانه‌وه‌ی ماڵه داڕووخاوه‌كان به‌رده‌وامه و زۆر که‌سیش بێ ئه‌وه‌ی ئاماری مردنی ڕابگه‌یه‌ندرێت به خاک سپێردراوه، هه‌ر بۆیه ئامارێکی ورد و درووست به‌رده‌ست نییه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان زۆر له‌وه زیاتر بێت كه هه‌تا ئێستا ده‌ست میدیاكان كه‌وتووه.
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی 12ـی نۆڤه‌مبه‌ر كه له پارێزگای كرماشان و ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان روویدا، زه‌ره‌ر و زیانی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانه‌كانی پارێزگای کرماشان یه‌کجار زۆره‌و تاکوو ئێستا له زۆربه‌ی گونده‌کانی کرماشان کێشه‌ی نه‌مانی کاره‌با ماوه و نه‌بوونی ئاوی خواره‌نه‌وه‌ش بووه‌ته یه‌کێکی دیکه له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.3 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، قووڵایی 32 كیلۆمه‌تریی ناوچه سنوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستانی هه‌ژاندوو له ده‌ربه‌ندیخان و گه‌رمیانیش بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 8 كه‌س و برینداربوونی 321 كه‌سی دیكه و چه‌ندین خانوو و باڵه‌خانه‌ی هاووڵاتیان رووخان و زیانیان پێگه‌یشت.
دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانی چاودێری و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له پاش بوومه‌له‌رزه گه‌وره‌كه‌ی رۆژی 12/11/2017 زیاتر له 150 بوومه‌له‌رزه‌ی بچووكی دیكه له پارێزگای كرماشان روویداوه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێی زیاتر خه‌ڵكی گرتووه‌ته‌وه‌و پرۆسه‌ی به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی ئه‌سته‌نگ تێخستووه. به‌ڵام هیچ زیانێكی دیكه له ئه‌نجامی ئه‌و بوومه‌له‌رزه بچووكانه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
دەستەی روماڵی جیۆلۆجی ئەمەریکا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "گوڕی ئەو بوومەلەرزەیەی کە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە 7.3 پلە بووە لەسەر پێوەری ڕێختەر.
هه‌روه‌ها سەنتەری بوومەلەرزەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە كه " ناوه‌ندی روودانی بوومەلەرزەکە لە بازنەى جیۆلۆجیى نێوان جوانڕۆ، پاوە، سەرپێڵى زەهاو، هەڵەبجە و مەریوان و هەوراماندا بووە و بوومەلەرزەکەش لە قوڵایى 19 کیلۆمەتردا لەو بازنەیەدا ڕوویداوە، ئەو بازنەیەش سنووری نێوان ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه.