پيلانێكى داعش بۆ په‌لاماردانى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه شكستى پێهێنرا
K24 – هه‌ولێر:
لەسنووری زەرگە چەکدارانی داعش بەدووری کيلۆمەترێک لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە، لە ناو دوو هۆڵی دەواجن، چەکدارەکانیان ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەرسەرهێزەکانی پێشمەرگە، دوای ئاشکرابوونیان لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ئاگادار كرانه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، باپیر شێخ وەسانی فەرماندەی فەوجی چوار، له لیوای یازدە به كوردستان 24ى راگه‌ياند، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى، له لايه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه، دوو جار ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش بۆردوومان كران و به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، زۆرينه‌ى ره‌هاى ئه‌و چه‌كدارانه كوژران و ئۆتۆمبێله‌كانيان ئاگريان تێبه‌ردرا.