گەنجێك لە ھەڵەبجە خۆی خنكاند

لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت

K24 - ھەڵەبجە

گەنجێكی دانیشتووی شاری ھەڵەبجە كە خوێندكاری زانكۆ بوو خۆی خنكاند، پۆلیسش رایدەگەیەنێت. لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەست پێدەكەن.

رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو گەنجێک بەناوی رێژوان نەورۆز لەدایکبووی ساڵی 1996 لەماڵەکەی خۆیدا بەپەت خۆی خنكاندوە".

لە راگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە: "لە گەڕەکی باخی میری پارێزگای هەڵەبجە گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ بەناوی ( ر.ن.م ) کە خوێندکاری زانکۆیە لەماڵی خۆیان خۆی خنكاندوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری هەڵەبجە كراوە".

وتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە راشیگەیاندووە: "تیمی بەڵگە و تاوان و بنکەی پولیسی هەڵەبجە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن".

ھ،م