عه‌بادى: فازڵ به‌روارى رۆڵێكى گرنگى هه‌بوو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى بۆ كۆچى دوايى ليوا فازڵ به‌روارى پرسه‌نامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه.
شه‌وى رابردوو، له شارى هه‌ولێر، ليوا فازڵ به‌روارى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه تايبه‌ته‌كان به هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه كۆچى دواييكرد.
دواى ئه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى دهۆك كرايه‌وه، ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكدا ته‌رمه‌كه‌ى به خاك ده‌سپێردرێت.
حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق له پرسه‌نامه‌كه‌يدا رايگه‌ياندووه، ليوا فازڵ به‌روارى رۆڵێكى گرنگى هه‌بووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، به‌روارى له‌دايكبووى 1966ى شارى دهۆك بوو و له هه‌ردوو پارێزگاى ئه‌نبار و نه‌ينه‌وا رۆڵێكى گرنگى هه‌بوو له تێكشكاندنى داعش.
فازڵ به‌روارى له دامه‌زرێنه‌رانى ده‌زگاى ئۆپراسيۆنه تايبه‌ته‌كانى عێراق بوو، كه دواتر بوونه به‌ردى بناغه‌ى دامه‌زراندنى ده‌زگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر.