هه‌نارده‌كردنی پۆسته‌ و گه‌یاندن لە ھەولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

پۆستەی نێودەوڵەتیی ھەولێر دەكرێتەوە
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌بارەی هه‌نارده‌كردنەوەی پۆسته ‌و گه‌یاندن بۆ وڵاتان، رێككه‌وتن.

ئومێد محەمەد، گوته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وە و گه‌یاندنی ھەرێمی كوردستان به‌ كوردستان24 راگه‌یاند: "لە دوایین سەردانی شاندێكی وەزارەتی گواستنەوەیعێراق بۆ ھەولێر، لەسەر ئەوە رێككەوتین، كە پۆستەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بكرێتەوە و ئێمەش قەرزەكەی بەغدا بدەینەوە".

روونیكردەوە: "ئێمە وەك ھەرێم قەرزداری حكوومەتی عێراقین و ھەندێك پارە لەسەرمان كۆبۆتەوە، پارەكەش ھی پۆستەی ھەرێمی كوردستانە لە وڵاتان".

ئاشكراشی كرد: "وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم زیاتر لە دوو ملیار دینار قەزرداری بەغدایە، رێككەوتوین كە سەرەتا ملیارێك دینار بدەینەوە، دوای ئەوەش ئێمە دەست بە ھەناردەكردنەوەی پۆست دەكەین لە ھەرێمی كوردستان".