مێسی ترسی له هاتنی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه بۆ ریال مه‌درید هه‌یه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، لیۆنێل مێسی ترسی له هاتنی هاری كه‌ین هێرشبه‌ری تۆێنهامه بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید.
ئه‌مرۆ هه‌ینی، 9 شووباتی 2018، پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه مێسی ترسی له هه‌وڵه‌كانی ریال مه‌دریده بۆ كڕینی هاری كه‌ین.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت له هاوینی داهاتوو كه‌ریم بێنزێما بفرۆشێت و هاری كه‌ین بخاته شوێنه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: مێسی نیگه‌رانه له هاتنی هاری كه‌ین بۆ لالیگا، چونكه پێیوایه ئه‌م هێرشبه‌ره 24 ساڵانه‌ی تۆتێنهام كه 100 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ كردووه و به پۆشینی درێسی ریال مه‌درید كۆتایی به ناسناوی گۆڵكار و ناسناوه‌كانی مێسی ده‌هێنێت.