شه‌ڕى داعش له %40ى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى عێراقى له‌ناوبردووه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، به هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه عێراق له سه‌دا 40ى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى له‌ده‌ستداوه.
له راپۆرتى رێكخراوه‌كه‌دا هاتووه، چه‌كدارانى داعش، كێڵگه كشتوكاڵييه‌كانيان سووتاندووه و ئه‌مباره‌كانى سووته‌مه‌نيان تێكداوه و پێداويستى كێڵگه كشتوكاڵييه‌كانيان تاڵان كردووه و جوتيارانيان ئاواره كردووه.
ريچارد بيرزهاوس، گه‌وره راوێژكارى كاروبارى قه‌يرانه‌كان له رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، زيانى زۆر به‌ر ناوچه‌ى شنگال كه‌وتووه و داعش ژێرخانى ئابوورى ئه‌و ناوچانه‌ى هه‌ڵته‌كاندووه، كه ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتبوون.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، به به‌راورد به ساڵى 2014 ئاستى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى عێراق به رێژه‌ى له‌سه‌دا 40 كه‌ميكردووه.