به ڤیدیۆ.. یاریزانێكی له‌شجوانی له نمایشێكدا به‌سه‌ر ملیدا كه‌وت و گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
یاريزانێكی له‌شجوانی باشووری ئه‌فریقا، له كاتی پێشكه‌شكردنی نمایشێك له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر، به‌سه‌ر ملیدا ده‌كه‌وێت و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
سیفیسۆ لونگێلۆ تابیتی، له‌و كاته‌ی ویستی نمایشێك له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌يدا بكات و "ته‌قله‌یه‌ك بۆ دواوه" لێبدات، هه‌ڵه‌یه‌ك روویدا و به‌سه‌ر ملیدا كه‌وته سه‌ر زه‌وی، به‌هۆی گوشار و كێشی زۆرییه‌وه، ملی شكا، دواتریش هه‌ر به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
گۆڤارێكی تایبه‌ت به له‌شجوانی باشووری ئه‌فریقا له باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و یاریزانه نووسیویه‌تی: "كۆمه‌ڵگه تووشی شۆك بوون و به هه‌واڵه خه‌مبارن، چونكه به‌هۆی ئاست به‌رزی ئه‌و یاریزانه، پێشبینی داهاتووێكی گه‌وره‌ی لێده‌كرا".
پێشتر ئه‌و یاریزانه، بووه‌ته پاڵه‌وانی له پێشبڕكێی پاڵه‌وانێتی له‌شجوانی جۆنیۆر له كێشی سه‌روو 75 كیلۆیی.