شاره‌زايه‌كى په‌يوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان: سێ هه‌ڕه‌شه له‌به‌رده‌م كوردى سووريادا هه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زاى بوارى په‌يوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان يونس كوليوند، رايگه‌ياند، پرسى كورد له سووريا به‌ربه‌ستى گه‌وره‌ى له به‌رده‌مدايه و پشتيوانى ئه‌مريكاش بۆ ئه‌و پرسه رووكاريانه‌يه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى به‌هێزى توركيا و ئه‌مريكا له په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سيدا.
ئه‌و شاره‌زايه له وتارێكى شيكاريدا كه هه‌ريه‌ك له سايتى (pontpost) و ئاژانسى ميهرى ئێرانى بڵاويانكردووه‌ته‌وه، بوونى كوردى له سووريا به‌ستووه‌ته‌وه به كۆچڕه‌وى كورد له باكوورى كوردستانه‌وه بۆ ناو سووريا و پێى وايه به هۆى سه‌ركوتكارييه‌كانى حكومه‌تى كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه كورد گه‌يشتووه‌ته سووريا.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: هه‌رچه‌ند ئامارى ره‌سميى له‌به‌ر ده‌ست نييه، به‌ڵام ژماره‌ى كورد له سووريا به 3 مليۆن كه‌س مه‌زنده ده‌كرێت و له پارێزگاكانى حه‌سه‌كه، حه‌له‌ب، ديمه‌شق بڵاوبوونه‌ته‌وه و زۆرينه‌ى ره‌هايان سوننه‌ى شافيعين و پێكهاته‌ى عه‌له‌وى و ئێزديشيان تێدايه.
نووسه‌ر بڕواى وايه به‌شار ئه‌سه‌د خه‌ريكى چاكسازى بوو دواى ئه‌وه‌ى له 2000 ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست و ره‌گه‌زنامه‌ى به به‌شێك له كورده‌كان به‌خشى به‌ڵام به هۆى خۆپيشاندانى قاميشلۆ له 2004 و رووداوه‌كانى دواى ئه‌و خۆپيشاندانه ده‌سه‌ڵاتدارانى سووريا پاشه‌كشێيان له هه‌وڵه‌كانيان كرد و ئه‌و خۆپيشاندانه رووداوێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوو بۆ ده‌سه‌ڵاتى سووريا و بايه‌خى پێكهاته‌ى كوردى ده‌رخست.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: خۆپيشاندان و ناڕه‌زايه‌تييه‌كان تا 2005 به‌رده‌وام بوون. ئه‌و كاته كورده‌كان سه‌نگێكى سياسى ئه‌وتۆيان نه‌بوو، به‌ڵام بوونه كاره‌كته‌رێكى به‌رجه‌سته‌ى گۆڕه‌پانى سياسى سووريا. له ئاستى ده‌ره‌وه زۆرتر بوونه جێى بايه‌خ.
يونس كوليوند، ئه‌وه‌شى نووسيوه: له 2011دا و له سه‌ره‌تاى قه‌يرانى سووريا ده‌سه‌ڵات به رێككه‌وتنێكى رانه‌گه‌يه‌ندراو له‌گه‌ڵ كورده‌كان هێزه‌كانى له جزيره و عفرين و كوبانێ كشانده‌وه و رێگه‌ى دا كورده‌كان كۆنترۆڵى ئه‌و ناوچانه بكه‌ن و ئه‌وانيش له‌سه‌ر بنه‌ماى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى به سێ باڵى سه‌ربازى، ئاسايش، خزمه‌تگوزارى ده‌سه‌ڵاتيان گرته ده‌ست.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌هۆى سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازييه‌كانه‌وه ئاستى جه‌ماوه‌رييان په‌ره‌ى سه‌ند و به سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازييه‌كانيشه‌وه نه‌وه‌ستان به‌ڵكو په‌ليان كوتا بۆ دامه‌زراندنى په‌يوه‌ندى و دۆستايه‌تى له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانى جيهان به تايبه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا و هه‌ر له ئه‌يلوولى 2014دا بوو ئه‌وان ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى كوردى ئه‌مريكيان درووستكرد و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه‌ش ئه‌مريكا پشتيوانى ئاسمانى بۆ دابينكردن. ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى كورده‌كان پێگه‌يه‌كى ستراتيژى و هه‌ستيار به‌ده‌ستبهێنن و پرسه‌كه‌يان ببێته پرسى گه‌رمى رۆژ.
سه‌باره‌ت به داهاتووى كورديش له سووريا يونس كوليوند، ئاماژه‌ى بۆ سێ ئه‌گه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌م هاتنه‌دى ئاواتى سه‌ربه‌خۆيى كردووه، كه ئه‌مانه‌ن:
يه‌كه‌م: له ئاستى ناوخۆيى:
ديوارى نه‌بوونى متمانه له ناو كورده‌كاندا هێشتا ئه‌ستوور و به‌رزه و ناكۆكى و جياوازى جياجيايان هه‌يه و وتوێژيان له‌گه‌ڵ يه‌كدى گه‌يشتووه‌ته بنبه‌ست.
دووه‌م: له ئاستى هه‌رێمايه‌تيدا:
هه‌ريه‌ك له ئێران و توركيا و عێراق دژى هه‌نگاونانى كوردن بۆ سه‌ربه‌خۆيى و پێيان وايه هه‌ر هه‌نگاوێكى له‌و چه‌شنه كاريگه‌رييه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر كۆى گشتى ناوچه‌كه ده‌بێت. ئێران پێى وايه ئه‌و هه‌نگاوه كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه ده‌كات و ده‌يخاته ناو گێژنه‌ى كێشه‌ى به‌رده‌وامه‌وه.
توركياش دژايه‌تى هه‌ماهه‌نگى كوردى ئه‌مريكى ده‌كات و پێى وايه كورده‌كانى سووريا درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانن و ئه‌مه‌ش وايكردووه توركيا به‌رده‌وام دژايه‌تيان بكات.
سێيه‌م: له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى:
كوردى سووريا پشتيوانييه‌كى گرێنتيكراوى نێوده‌وڵه‌تييان لێ ناكرێت. راسته په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هێزدا هه‌يه، به‌ڵام هێشتا گڵۆپى سه‌وزيان بۆ هه‌ڵنه‌كراوه و ئه‌مه‌ش ده‌ريده‌خات ته‌نيا فرمێسكى تيمساحيان بۆ ده‌ڕێژن و ناكرێت بوترێت ئه‌و په‌يوه‌نديانه ستراتيژين و ده‌توانرێت بوترێت زياتر تاكتيكين. بۆنموونه ناكرێت ئه‌مريكا پشت بكاته هاوپه‌يمانه ستراتيژييه‌كه‌ى كه توركيايه و رۆڵێكى ميحوه‌رى بۆ ئه‌مريكا ده‌گێڕێت و رێگه بدات كورد سه‌ربه‌خۆ بن.
نووسه‌رى ئه‌و وتاره يونس كوليوند، له كۆتايى شيكردنه‌وه‌كانيدا نووسيويه‌تى: داهاتووى سووريا هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌سه‌د بمێنێته‌وه يان نه‌مێنێت، ئه‌وا؛ به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوودا كورد سه‌نگێكى سياسى گه‌وره‌ى هه‌يه.