ئه‌ردۆغان دژى سعوودييه هاته ده‌نگ
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى به شێوه‌يه‌كى ورد لێكۆڵينه‌وه له هه‌موو لايه‌نه‌كانى دۆسيه‌ى ديارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى ده‌كات.
گوتيشى: ئه‌نقه‌ره رازى نييه له‌و لێكدانه‌وانه‌ى سعوودييه بۆ دۆسييه‌كه ده‌يكات.
سعوودييه ره‌تيده‌كاته‌وه، جه‌مال خاشقچى له كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌سته‌نبوڵ شوێن‌بزر كرابێت.
پۆليسى توركيا له يه‌كه‌م رۆژى ديار نه‌مانى جه‌مال خاشقچييه‌وه رايگه‌ياندووه، خاشقچى چووه‌ته كونسوڵخانه‌ى سعوودييه و ئيدى نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانى سعوودييه ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، كامێراكانى چاودێرى رۆژى ونبوونى خاشقچى كاريان نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش گومانى ئه‌ردۆغانى له‌سه‌ر تێوه‌گلانى رياز له پرسى بێسه‌روشوێنبوونى خاشقچى زياتر كردووه.
ئه‌ردۆغان گوتى: ئايا ئه‌مه ده‌چێته عه‌قڵه‌وه، كه سعوودييه ده‌يڵێت گوايه ئه‌و رۆژه كامێراكانى چاودێرى كاريان نه‌كردووه.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: هه‌ر ئێمه نين، ئه‌وه‌تا ئه‌مه‌ريكاييه‌كانيش تا دێت زياتر نيگه‌ران ده‌بن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له نامه‌يه‌كدا بۆ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، 22 كۆنگرێسمان داوايان كردووه، لێكۆڵينه‌وه له ديارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى بكرێت.
جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووسێكى سعوودييه و رۆژى 2ى ئه‌م مانگه چووه‌ته كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌سته‌نبوڵ و ئيدى نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هه‌ندێك زانيارى ميديايى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌يه به‌رپرسانى سعوودييه خاشقچيان كوشتبێت و ته‌رمه‌كه‌يان پارچه پارچه كردبێت.
22 ئه‌ندامى كۆنگرێس داوايانكردووه، لێكۆڵينه‌وه له‌و رووداوه بكرێت و چاره‌نووسى خاشقچى ده‌ستنيشان بكرێت.
ئه‌و كۆنگرێسمانانه داواشيان كردووه، به گوێره‌ى ياسا ئه‌مه‌ريكييه‌كان، پێشێلكارانى مافه‌كانى مرۆڤ له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه رووبه‌ڕووى سزا بكرێنه‌وه.
پێشتر، تره‌مپ نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به ديارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى راگه‌ياندبوو.
تره‌مپ ئه‌وه‌شى وتبوو، په‌يوه‌ندى به به‌رپرسانى باڵاى سعوودييه‌وه ده‌كات بۆ تاوتوێكردنى پرسى جه‌مال خاشقچى.
دوێنێ چوارشه‌ممه، هه‌ريه‌ك له راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا، جۆن بۆڵتۆن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه، مايك پۆمپيۆ و راوێژكارى تره‌مپ، جاريد كۆشنه‌ر له‌گه‌ڵ ميرى جێنشينى عه‌ره‌بستان، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان ئه‌و بابه‌ته‌يان تاوتوێكردبوو.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، روسيااليوم
ئ.ر