ئاگری نه‌ورۆز له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووك ده‌كرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
رێبوار تەھا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا، بە كوردستان24ی راگەیاند، 20ی ئەم مانگە یادی راپەڕینی شاری كەركووك دەكەينەوە و ھاوكات ئاگری نەورۆز ھەڵدەكەن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی شاری كه‌ركووك جه‌ختیشی كرده‌وه، تەواوی ھێزە سیاسییەكان لە رێورەسمەكاندا بەشدار دەبن و ئاڵای كوردستان له‌شاری كه‌ركووك بەرز دەكەينەوە.
دووپاتیشیكرده‌وه، وه‌ك ساڵانی پێشوو هه‌ردوو یادی راپه‌ڕینی شاری كه‌ركووك و جه‌ژنی نه‌ورۆز، له یه‌ك رۆژدا ده‌كرێنه‌وه، گوتیشی: "هه‌رچه‌نده پێشتر هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ رێگریكردن له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له یاده‌كانی نه‌ورۆز و ئادار، به‌ڵام هاووڵاتیان پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌توانن له‌و رۆژه‌دا ئاڵای كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رز بكه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به رێگرییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانیش له یاده‌كانی نه‌ورۆز و راپه‌ڕین له‌و شاره، رێبوار ته‌ها گوتی، ھێزە ئەمنییەكان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردان ناكه‌ن و رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌كه‌ش له سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له شاری كه‌ركووك، رۆژانه كۆت و به‌ند ده‌خه‌نه به‌رده‌م چالاكییه‌كانی كورد له‌و شاره، دوایین ره‌فتاریشیان به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نیشاندا، كاتێك ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 2018/3/14 له سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك، به ئاماده‌بونی وته‌بیژی پۆلیسی كه‌ركوك، په‌یكه‌رێكی مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراقی دانرا و دوای چه‌ند كاتژمێرێك، په‌یكه‌ره‌كه به بڕیاری هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عیراق لابرا.
H.B