لە كوردستان قاوە جێ بە چا لەق دەكات
K24 - سلێمانی
قاوه‌خواردنه‌وه ئێستا بووه‌ته نه‌ريت و زۆر لە ھاووڵاتیان ئاره‌زووى قاوه خواردنه‌وه ده‌كه‌ن، بەراورد بە ساڵانی پێشتر قاوه‌فرۆشان بازاڕيان گه‌رم بووه. قاوەش وەك ھەر خواردنەوەكانی دیكە لەكاتی دروستكردنی لێزانينى ده‌وێ و ئه‌و كه‌سه‌ى دروستى ده‌كات به‌بارسته ناوده‌برێت.
له كورده‌واريدا كاتێك ميوان سه‌ردانى خاوه‌نماڵى ده‌كرد به پێشكه‌ش كردنى چا ميواندارى ده‌كرا ئێستا خه‌ريكه ئه‌و نه‌ريته كاڵ ده‌بێته‌وە و قاوه جێى چا ده‌گريته‌وه، چه‌ند ساڵێكه له‌هه‌رێمى كوردستان خواردنه‌وە و پێشكه‌شكردنى قاوه به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو هاتووه‌ته ئاراوه، گه‌نجان زياتر ئێستا قاوه‌خواردنه‌وه‌يان كردووه به نه‌ريت كه‌پێشتر چا زياتر ده‌خورايه‌وه.
قاوه چه‌ندين جۆرى جياوازى هه‌يه قاوه‌فرۆشان بازاڕيان گه‌رم بووه به‌وه‌ى بەشێكی زۆری هاووڵاتيانى كوردستان ئێستا ئاره‌زووى قاوه‌خواردنه‌وه ده‌كه‌ن.