"بەغدا پارەی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان خەرج دەكات"
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به‌ڵێنی داوه پاره‌ی جویتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ر سێ ساڵی 2014 و 2015 و 2016 خەرج بكات.
محه‌مه‌د ئه‌مین فارس، ئه‌ندامی لیژنه‌یی كشتوكاڵ و سه‌رچاوكانی ئاو لە پەرلەمانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند: "دوای چەندین دانیشتن وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنیدا كە پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان بۆ ھەرسێ ساڵی 2014 و 2015 و 2016 خەرج بكات".
گوتیشی: "وادەی خەرجكردنی پارەكە دیار نەكراوە، بەڵام بەدواداچوون دەكەین، ئەگەر خەرج نەكرێت واژوو كۆدەكەینەوە و وەزیری بازرگانی بانگێشتی پەرلەمان دەكەین".